ڤیدیۆ.. تورکیا هێزی زیاتر رەوانەی ناوچەکانی چیای مەتین دەکات

چەند رۆژێک سوپای تورکیا بە بەرچاوی خەڵکی ناوچەکەوە هێزی پیادەو زرێپۆش رەوانەی چیای مەتین دەکات، بە پێچەوانەی پێشووە هێزەکانیان بە ناو گوندە پڕ لە خەڵکەکەدا دەگوێزنەوە بۆ سەربازگەکانیان.

بەپێی ڤیدیۆیەکی کە دەست ماڵپەڕی " سپی " کەووتووە، شەوی رابردوو ٢٤ ی حوزەیران هێزێکی زرێپۆش و پیادە چوونەتە ناو گوندی کێستە لە دەڤەری بەرواری باڵا لە ناحیەی کانی ماسێ سەر بە قەزای ئامێدی و لەوێوە بەرەو گوندی چەلکێ و سەربازگەی ( گردی بیێ ) لەو ناوچەیە رۆیشتوون کە دەکەونە باکوری چیایی مەتین.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی " سپی " ماوەی چەند رۆژێکە بەتایبەتی شەوان تورکیا هێزی زیاتر دەنێرێتە هەرێمی کوردستان بە تایبەتی ناوچەکانی دهۆک، ئەوە لە کاتێکدا کە دەنگوباسی ئەوە گەرمە کە تورکیا هێرشێکی نوێ دەکاتە سەر چییای مەتین بە ئاراستەی چیای گارەو ناو بەناو شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە روودەدەن.

بۆبینینی چەند ڤیدیۆیەکی ئەو جموجوڵانەی سووپای تورکیا جۆینی تێلیگرامی " سپی " لەم لینکەوە بکە.. 






AM:11:34:25/06/2024