ڤیدیۆی هێلکەبارانکردنی کاروانەکەی مەسرور بارزانی لە شارۆچەکی خورماڵ لەلایەن گەنجێکەوە

ئەمڕۆ یەک شەممە کە سەرۆکی حکومەتی ( ماوە بۆ درێژکراوەی ) هەرێم سەردانی هەڵەبجەی شەهید کرد، چەند رووداوێک روویان دا کە یەکێکیان ناڕەزایەتی ژمارەیەک خەڵکی ئەو شارەبوو بەرامبەر سەردانەکەو هێلکەبارانکردنی کەژاوەکەی بوو لەلایەن گەنجێکەوە.

لە کاتی سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ هەڵەبجە بە مەبەستی دانانی بەردی بناغەی سایلۆیەک بۆ شارەکە، ژمارەیەک گەنجی ناڕازی لە شارۆچکەی خورماڵ بە چەند دروشمێکەوە کە لەسەر پەڕەیەکە نووسیبوویان لەسەر ئەو شەقامە راوەستابوون کە کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی سەرۆکی حکومەتی پێدا تێدەپەڕی، پاش ئەوەی چەند ئۆتۆمبیلێک تێدەپەڕێت گەنجێک ئۆتۆمبیلەکە دەداتە بەر هێلکەو هەڵدێت، ئۆتۆمبیلێکی پاسەوانەکانی سەرۆکی حکومەت گەنجەکە راودەنێن و لە کۆڵانێکدا چەند چەکدارێک لێی دەدەن کە پاسەوانەکانی سەرۆکی حوکمەتن. 

ئەم رووداوە دەنگدانەوەی بەرفراوانی لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دروستکردووە.

هەروەها یەکێک لەو رووداوانەی کە لە سۆسیال میدیا بڵاوکراوەتەوە، ئۆتۆمبیلێکی لاندگرۆز لە ناو کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی سەرۆکی حکومەت لە رێگا وەرگەڕاوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤  مەسرور بارزانی، سەرۆکی( ماوە بۆ درێژکراوەی) حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا لە پارێزگەی هەڵەبجە، بەردی بناغەی سایلۆی هەڵەبجەی داناو، لە وتارێکیشیدا باسی لە هەنگاوەکانی بە پارێزگاربوونی شارەکەی راگەیاندو هۆکاری دواکەوتنی.

بۆ بینینی ڤیدیۆی ناڕەزایەتییەکە لەم لینکەوە جۆینی تێلیگرامی سپی بکە..

بۆ بینینی ڤیدیۆی دووەم کە گەنجەکە هێلەکابارانی کاروانی ئۆتمبیلەکان دەکات، جۆینی ئەم لینکە بکەن






PM:01:42:30/06/2024