لە ئەنجامی شەڕە تەقە لەبەردەم کۆمپانیایەک لە هەولێر دوو کەس کوژران( ڤیدیۆکەی ببینە)


بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە کاتژمێر دوو لە بەردەم کۆمپانیای کار لە ناحیەی کورەگۆسک لە نزیک کۆمپانیای کار دوو گرووپی شۆفێر دەبێتە شەڕیان و دوو کەس دەکوژرێن.

وەک ئەو ڤیدیۆیەی لە تێلگرامی " سپی " بڵاوکراوەتەوە دوو گرووپی چەکداری توڕە بە چەکەوە بەرەو رووی یەک دەچن، چەکدارێکی کۆمپانیای سکویرتی دەیەوێت ناوبژیوان بکات و چەکەکان داگرن، بەڵام پێی کۆنترۆڵناکرێت و دەبێت بە تەقەو دوو کەس دەکوژرێن و دوو کەسیش بریندار بوون.

هەندێک زانیاری بەردەست ئاماژە بەوە دەکەن کەو ئەو دوو گرووپە لەسەر نۆرە گرتنی بارکردنی سووتەمەنی بۆتە شەڕیان.

بەپێی زانیارییەکانی " سپی " ئەو دوو کەسەی کوژراون شۆفێربوون.

دوای رووداوەکە هێزێکی زۆری ئەمنی دەچنە شوێنێ رووداوەکە.

ماوەی دوو ساڵە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی چەکی بێ مۆڵەتە، بەڵام هەر لەم ساڵدا چەندان رووداوی شەڕی گرووپ لەرێگای تەفەنگەوە روویداو چەندان کەس کوژران کە زۆرینەیان لە دەڤەری هەولێرن.  

بۆ بینینی ڤیدیۆکە لێرەوە جۆینی تێلیگرامی سپی بکە..




AM:09:51:09/07/2024