دادگای ئێران سزای بەسەر هەردوو دەرهێنەری فیلمی (My Favourite Cake) مەریەم موغەدەم و بەهتاش سەنایحە بەهۆی تۆمەتی 'بڵاوکردنەوەی درۆ بۆ هاندانی ڕای گشتی' و 'سەرقاڵبوون بۆ بەرهەمهێنانی قێزەوون' سەپاند.
دادگای شۆڕش بە ١٤ مانگ سزای هەڵپەسێردراو و سزای مادی (غەرامەکردن)ی بۆ هەردوو دەرهێنەر بڕییەوە.
هەروەها بە تۆمەتی 'بەرهەمهێنانی ناوەڕۆکی ناشایستە' ماوەی ساڵێک زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا و بۆ ماوەی پێنج ساڵ سزای ڕاگرتنیان بەسەردا سەپێندرا. دادگا بریاری دا دەست بەسەر هەموو ئەو کەلوپەل و تەکنیکانەدا بگرێت کە تیمی فیلەمەکە بەکاریان هێناوە.
ناوەندی مافەکانی مرۆڤ کە ناوەندەکەی لە نیویۆرکە (CHRI) ڕەخنەی لە بڕیارەکەی دادگای شۆڕش گرت و وتی" هونەرمەندانی ئێران لەبەرئەوەی بە ڕێگەی هونەر و ئازادی فکری مافەکانی ڕەخنەکردنیان بەکارهێناوە، ڕووبەڕووی سانسۆر، زیندانیکردن و دادگایکردن بوونەتەوە."
مەریەم موغەدەم سەرەتای ئەمساڵ لە لێدوانێکییدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێنس وتبووی، "فیلەمەکەمان باسی چیرۆکی ژیانی ڕاستەقینەی ژنێک دەکات کە گۆرانی دەڵێت و سەما دەکات، لە ماڵەوە لەچک ناکات. ویستمان لە نیشاندانی ئەو جۆرە ژیانە بوو لە ئێران."