رۆشنبیری ناسراو فاروق ره‌فیق ده‌ڵێت" ئێمه سوکین به‌ده‌ست کۆمه‌ڵێک سیاسیه‌وه که خۆیان له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ ده‌چن بۆ لای دوژمنانی کورد‌و، له‌و سه‌ره‌وه به قامچی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای ئێمه".
فاروق ره‌فیق له کۆرێکدا به‌ناونیشانی " ئه‌زموونێکی نوێ" که له کتێبخانه‌ی غه‌زه‌لنووس له سلێمانی بۆی سازکراوه، ده‌ڵێت" کوردستان نیوه شه‌وه، به‌ڵام کازیوه‌یه، شه‌فه‌قه‌و خه‌رکه تاریکی جێده‌هێڵێن، ئه‌م که‌وتنه ده‌بوایه روویبدایه، ئه‌مه که‌وتنی ئه‌زموونێکی شکستخواردووه".
ئه‌و رۆشنبیره ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات که ئه‌و تا ساڵی 2009 باوه‌ڕی وابوو ده‌کرێت چاکسازی بکرێت له‌م سیسته‌مه‌دا، به‌ڵام ئێستا ئه‌و زه‌مه‌نه به‌سه‌رچوو، ده‌بێت ئێستا مۆدێلیکی نوێ به‌ڕێبخه‌ین، ئه‌زمونێکی نوێی حوکمڕانی.
ناوبراو داوا ده‌کات په‌رله‌مانێکی حه‌قیقیمان هه‌بێت نه‌ک ژێر زه‌مینێک بێت بۆ جێبه‌جێکردنی کۆمه‌ڵێک فه‌رمان و بڕیار له مه‌کته‌بی سیاسیه‌وه بۆی بچێت و ده‌ڵێت" ئێمه له‌سه‌رده‌می پیره‌مێرده‌وه که ره‌خنه‌ی له نوێنه‌ر ده‌گرت، تا ئێستا شتێکمان نییه ناوی نوێنه‌رو په‌رله‌مان بێت".
ئه‌و ده‌ڵێت" ئه‌ندام په‌رله‌مان هه‌یه دوو ته‌په ته‌پی کردووه خانه‌نه‌شینکراوه‌و، مانگانه شه‌ش ملیۆن وه‌رده‌گرێت تا مردن".
فاروق ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات له‌ساڵی 1975 کاتی شکستدا پێشمه‌رگه هه‌بوو له‌شاخه‌وه له‌تاو شکستی شۆڕش خۆی ده‌خسته خواره‌وه" به‌ڵام سه‌رکرده‌کانی شۆڕش به 98 ملیۆن دۆلاره‌وه چوون بۆ که‌ره‌ج، که‌چی به پێشمه‌رگه‌یان ده‌وت بچۆره‌وه بۆ عێراق".
هەروەها فاروق رەفیق لە کۆڕێکی تردا قسە لەسەر تاک دەکات.
ئەمە دەقی هەردوو کۆڕەکەیە...