له ڤیدیۆیه‌کدا که به‌کامێرای داعش گیراوه دیمه‌نێکی هێرشی ئه‌و چه‌کدارانه پێشان ده‌دات که په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه ده‌ده‌ن.
له ڤیدیۆکه‌دا که له ڕێگای کامێرای کڵاوی"خوده‌ی" یه‌کێک له‌چه‌کداره‌کانی داعشه‌وه گیراوه چه‌ند ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆشی پڕ چه‌کدرای ئه‌و رێکخراوه په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه ده‌دات، له کۆتایی شه‌ڕه‌که‌دا یه‌ک زرێپۆشی هێرشکه‌ر ده‌مێنێته‌وه که کامێراکه‌ی تیایه‌و چه‌ند چه‌کداری تیایه، له‌کۆتاییدا ئه‌ویش له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه ده‌پێکرێت و چه‌کداره‌کان ده‌که‌ونه سه‌رزه‌وی شه‌ڕی پێشمه‌رگه ده‌که‌ن، به‌ڵام له کۆتاییدا ده‌کوژرێن.
ئه‌و ڤیدیۆیه که شه‌ش خووله‌که مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2015 و دوای کوژرانی چه‌کدارانی داعش، ڤیدیۆکه ده‌ست پێشمه‌رگه که‌وتووه.