ڤیدیۆ.. مه‌لا کرێکار به‌ "دزی" تۆمه‌تبار ده‌کرێت

په‌یجێکی هونه‌ری مه‌لا کرێکار به‌ دزینی ئاوازێکی گۆرانی فه‌یروز تۆمه‌تبار ده‌کات.

په‌یجی هونه‌ری کۆپی که‌ په‌یجێکی تایبه‌ته‌ به‌و هونه‌رمه‌نده‌ کوردانه‌ی که‌ ئاوازی گۆرانیبێژانی بیانیان کۆپی کردووه‌، ڤیدیۆییه‌کی نوێی بڵاوکردووه‌ته‌وه‌ که‌ تێیدا مه‌لا کرێکار، ئه‌میری پێشووی ئه‌نسارولئیسلام به‌ دزینی ئاواز تۆمه‌تبار ده‌کات.

مەلا کرێکار ساڵی ١٩٥٦ لە سلێمانی لە دایکبووە. ماستەری لە زانستی فەرمەدەوانیدا هەیە. گروپی ئەنسارول ئیسلامی دامەزراندوە و بۆ خۆی سەرۆکی گروپەکە بووە تاوەکو ساڵی ٢٠٠٢.

لە ساڵی ٢٠٠٣ دادگای نەرویجی برٍیاری دەرکردنی بۆ مەلا کرێکار دەرکرد، چونکە بە کەسێکی مەترسیداریان دەزانی بۆ ئاسایشی نەرویج. سەرباری ئەوەی دادگای ئۆسلۆ و داگای باڵای نەرویجی بڕیاری دەرکردنەکەیان پەسەند کرد، بەڵام بە هۆی دۆخی عێراقەوە نەگەڕێندرایەوە بۆ عێراق. کرێکار لە ساڵی ٢٠٠٦ ناوی لە "لیستی تیرۆری" رَێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا تۆمار کرا.



PM:02:56:21/08/2016