سوودەتایبەتەکانی هەنجیر بزانە

هەنجیر میوەیەکی شیرین و گۆشتن، کە نێوەکەی پڕە لە دەنکەی زۆر ورد دوای گەیشتن ڕەنگی زەرد دەبێ ، داری هەنجیر لە زۆربەی شوێنەکانی دنیا و ئێران دەبێ و دەڕوێ ساڵی سێ جار (بەهار ، هاوین ، پایز) بەردێنێ.


میوەی هەنجیر زیاتر بە ڕەنگەکانی زەرد و سوور دەبینرێ، گرنگی ئەو میوە بە ئەندازەیەک کە لە قورئانی کەریمدا ناوی هاتووە و سوێندی پێ خوراوە، (سوێند بە هەنجیر و زەیتون) کە ئێمە مرۆڤمان بە جوازترین شێوە دروست کردووە.

و زانستی پزیشکی و ئەزموونی زانیاران ، تا ئەندازەیەک بایەخی ئەو میوەیە دەسەلمێنێ کە لە هەنجیر هیچ زەرەرێک نەبینراوە ئاوایان هەنجیر نێو بردووە داری هەنجیر لە هەلومەرجی لەباردا هەتا ١٠٠ساڵ عومر دەکات هەتا ١٥ گەزیش بەرز دەبێ .

 لەگەڵ ئەوەشدا هەنجیر بە شێوەیەکی ئاسایی بە پەل دەبێ ، بەڵام دەتوانن بە دەنکیش و بە موتوربەش (پێوەند) بیکەن و زیادی کەن لە هێکتارێکدا باخی هەنجیر چاوەڕوان دەکرێ ١٤ تا ١٠ تۆن بەرهەمی تازە و تەڕی لێ هەڵگەڕێ یان ٤ هەتا ٥ تۆن بەرهەمی وشکی لێ هەڵگەڕێ.

تایبەتمەندیەکانی

١. هەنجیر میزهێنەرە ئەو کەسانەی کە نیازیان بە میز کردنە دەبێ هەنجیر بخۆن.

 ٢. هەنجیر سینگ نەرم دەکات.

 ٣. گەڵاکانی داری هەنجیر هەور و هۆڵی چێشتخانە بە تەواوی خاوێن دەکاتەوە.

 ٤. کوڵێنراوی ٤٠ تا ١٢٠ گرام هەنجیر لە لیترێک ئاودا بۆ چارەی ئەستوور بوونی سیپەلاک کە کۆن و جێگرتوو بێ (بڕۆنشیت) و هەڵامەت ، دەنگ گیران بە کەڵکە.

 ٥. مرەبا یان کەمپووتی هەنجیر بۆ دەرمانی قەبزی شوێنەواری هەیە لەبەر ئەوە دەتوانن ٣ هەتا ٤ هەنجیری تازە قاش قاش کەن لە نیو لیتر ئاودا بیکوڵێنن هەتا بە تەواوی دەکوڵێ ئەوجار لەگەڵ ١٢ دەنک مێوژ بەیانی لە خورێنی بیخۆن.

 ٦. کوڵێنراوی ٢٥ هەتا ٣٠ گرام گەڵای هەنجیر لە لیترێک ئاودا بۆ چارەی کۆخە و تێکچوونی جووڵانەوەی خوێن بە کەڵکە و شوێنی هەیە.

 ٧. خواردنی کوڵێنراوی گەڵای هەنجیر لە ڕێکوپێک کردنی عادەتی مانگانەی ژنان کە گیرۆدەی تێکچوونی عادەتی مانگانە کەیانن شوێنی باشی هەیە کە دەبێ ئەو کوڵێنراوە چەند ڕۆژ پێش مانگانە کە بیخۆنەوە.

 ٨. ئەو شیرە سپییەی کە لە قوونچکی گەڵایان میوەی هەنجیر دێتەدەرێ باشترین دەرمانی مێخەکە و بالووکەیە ، دەبێ ئەو شیرە بەیانی و نیوەڕۆ و شەوێ لەسەر مێخەکەی لاقی دانێن هەتا لە بەینی دەبات.

 ٩.  میوەی هەنجیر هێزبەخشە ، تامی خۆشە ، بەدیهێنەری وزەیە و قەڵەوت دەکا ماکی پێویستی بۆ سووتەمەنی لەش بۆ سووتان و سازان لە خویدا کۆکردۆتەوە.

 ١٠. هەنجیر بۆ نەرم کردنی سینگ و ڕیخۆڵەکان خاوەن تایبەتییەکی بەنێوبانگە.

 ١١. ئەگەر ٤٠ تا ١٢٠ گرام هەنجیری وشک لە لیترێک ئاودا بیکوڵێنن ، کوڵێنراوێک دەست دەکەوێ کە بۆ چارەی هەڵامەتی توند و ماسینی قوڕگ بە کەڵکە .

 ١٢. دەمکراوی گەڵاکانی داری هەنجیر بە ئەندازەی ٢٦ گرام هەتا ٣٠ گرام لە لیترێک ئاودا ، هێورکەرە بۆ چارەی کۆخە بە باشیان زانیوە.

 ١٣. کوڵێنراوی هەنجیری وشک بۆ داگیرسان


PM:03:01:06/08/2022