چەند رێنماییەک بۆ خۆپاراستن لە گەرمای هاوین

پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان روویان لە بەرزبوونەوەیە و  پسپۆڕانی تەندروستی لە دەڵێت بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما کاریگەری دەروونی و جەستەییان لێدەکەوێتەوە، هەروەها چەند رێنماییەک بۆ خۆپاراستن گەرما و تیشکی خۆر دەخەنەڕوو. 

چەند رێنماییەک بۆ خۆپاراستن لە تیشكی خۆر: 

- لەماڵەوە بمێنەوە و کەمتر بڕۆ دەرەوە و هەوڵبدە کەمترین تیشكی خۆر لە جەستەت بدات. 

- خۆت دووربگرە لە شوێنە داخراوەکانی وەک نێو ئۆتۆمبێل، بەتایبەت بۆ منداڵان کە مەترسی لەسەریان دروستدەکات. 

- هەوڵبدە کاتی چوونەدەرەوە جلوبەرگی رەنگ کاڵ لەبەربکەیت کە تیشكی خۆر دەدەنەوە بەراورد بە رەنگە تاریکەکان. 

- کریمی دژەخۆر و شێدارکەرەوە بەکاربهێنە و چەندین جار دووبارەی بکەرەوە.

- بەرنەکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆر لە کاتژمێر ١٠ی بەیانییەوە تا ٤ ی پاش نیوەڕۆ.

- کڵاو لەسەر بکە و چاویلکە بەکاربهێنە. 

- خواردنی جۆراوجۆر و دەوڵەمەند بە سەوزە و میوەکان و ئاسانهەرسەکان.

- ئاوی زۆر بخۆرەوە، کە مەترسی وشکبوونەوەی جەستە کەمدەکاتەوە. هەروەها هاوسەنگی پلەی گەرمای جەستە رادەگرێ.
 
- زیادەڕەوینەکردن لە خواردنی پاقلەمەنییەکان کە بۆ هەرس قورسن.

- زۆر خۆماندوونەکردن بە تایبەتی لەبەر گەرما و وەرزشکردنی  سووک.

- چا، قاوە وکهول و  خواردنەوە گازییەکان کەمبخۆرەوە، چونکە کافاینیان تێدایە و میزکردن زیاددەکەن، بەمەش جەستە وشکدەکەنەوە. 



PM:02:43:17/06/2024