لە عێراق یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشبوون به‌ نەخۆشی مه‌لاریا تۆماركرا

ئەمڕۆ هەینی ٥ی تەموزی ٢٠٢٤ تیمە پزیشکییەکانی بەغداد یەکەم حاڵەتی تووشبوونی بە نەخۆسی مەلاریا لە عێراق ڕاگەیاند کە ژنێکی بیانییە و تووشی نەخۆشییەکە بووە. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، ئەمڕۆ لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە" ژنێکی بیانی کە له‌ كۆمپانیاكانی پاككردنه‌وه‌ی ماڵاندا کاریکردووە تووشی مەلاریا بووە، ئەمەش یەکەم حاڵەتە کە تا ئێستا لە عێراق تۆمار کرابێت". 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا تیمە پزیشکییەکان بە مەبەستی پشکنین، سەرجەم ئەو شوێنانە بەسەر دەکاتەوە کە ئەو ژنە بیانییە سەردانیان کردووە. 

ئەمەش لە کاتێکدایە ساڵی (٢٠١١) مەجید ئەمین وەزیری ئەوکاتەی وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند" لە ساڵی (٢٠٠٩)ەوە وڵاتەکە دوور بووە لە مەلاریا". 

مەلاریا کە لە مێشوولەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، ئەو کەسانەی مەلاریایان هەیە بە زۆری هەست بە نەخۆشییەکی زۆر دەکەن، لەوانە (پلەی گەرمی بەرز و لەرزین و سەرئێشە، لاوازی، ئازاری سک، ماندووێتی، ئازاری ماسولکە و جومگەکان).


PM:12:45:05/07/2024