چۆن خۆتان لە گەرمای ئەم هاوینە دەپارێزن؟


بارەی خۆپارێزی لە زیانەکانی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە پێویستە هاوڵاتیان  رەچاوی چەند خاڵێکی گرنگ بکەن:

- لەکاتی هاتنی شەپۆلی گەرمادا هەوڵبدەن لەنێوان کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ تا سێی پاشنیوەڕۆ لە بەرکەوتنی تیشکی خۆر خۆیان بپارێزن.
- پێویستە هاوڵاتیان دژە خۆر بەکاربهێنن بۆ پاراستنی پێست لەبەرکەوتنی تیشکی سەروبنەوشەیی.
-هەوڵ بدەن ئاو و شەربەتی سارد بخۆنەوە.
- خواردنی سارد بخۆن بەتایبەتی ئەو سەوزە و میوانەی، کە ڕێژەیەکی زۆر ئاویان تێدایە.
- ئەگەر ناچاربوون لەکاتی گەرمادا بچنە دەروە ئەوا هەوڵبدەن بە شوێنکێدا بڕۆن، کە سێبەر بێت.
- هەوڵبەن پێست-تان تەڕ بکەن بۆ ئەوەی پێست بە شێداری بمێنێتەوە.
- جل و بەرگی لە لۆکە دروستکراو لەگەڵ کڵاوێک لەسەر بکەن بە مەبەستی داپۆشینی دەم و چاو و مل و گوێ.
- دووربکەونەوە لە چالاکییە قورسەکانی دەرەوە ئەوانە بۆ کاتێکی دیکە بهێڵەوە بە تایبەت بۆ کاتەکانی بەیانی و ئێوارە.




AM:08:22:19/07/2024