لەبارەی گیان لەدەستدانی کەسێک بە نەخۆشی ئایدز روونکردنەوە دەدرێت

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەبارەی دەنگۆی گیان لەدەستدانی کەسێک بە نەخۆشی ئایدز لە سنووری پارێزگای هەولێر ڕوونکردنەوە دەدات  و دەڵێت" لە ڕاستی و دروستی بابەتەکە لێکۆڵینەوە دەکرێت". 

سەرکار سورچی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی ئابی ٢٠٢٤ لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە" لەبارەی دەنگۆی گیان لەدەستانی هاوڵاتییەک لە شاری هەولێر کە گوایە تووشبوی ئایدز بووە، لە ئێستادا خەریکی لێکۆڵینەوەین". 

ئەوەشی خستەڕوو، لەسەر ئەم کەیسە و روونکردنەوەیان دەبێت لەسەر ڕاستی و دروستی ئەم بابەتە لێکۆڵینەوە دەکەن. 

بەپێی ئامارێکی تەندروستی هەرێم، لە ماوەی ئەمساڵدا (٧٢) حاڵەتی نەخۆشی ئایدز لە هەرێم تۆمارکراوە کە زۆرینەیان هاوڵاتی بیانی و خەڵکی دەرەوەی هەرێمن. 


PM:10:27:05/08/2024