تەندروستی هەرێم ژمارەیەک ڕێنمایی خۆپارێزی لە نەخۆشی (ئاوڵەی مەیمون) بڵاوکردەوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ژمارەیەک ڕێنمایی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەرجەم پارێزگاکان کردووە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون. 

بەپێی ژمارەیەک نوسراوی وەزارەتی تەندروستی هەرێم كە واژووی د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی (ماوە بۆدرێژکراوەی) لەسەرە، ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی کردووە و دەڵێت" هەر كەسێك نیشانەكانی نەخۆشییەكەی لەسەر بەدەركەوت لە تێكەڵبوون دوور بكەوێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە هاوشێوەی رێكارەكانی خۆپارێزیكردن لە كۆرۆنا مامەڵە بكرێت تا رێگایەكانی خۆپارێزێكردن لەم نەخۆشییە نوێیە بە تەواوی روون دەبێتەوە

ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە دامەزراوە تەندروستییەکان ئامادەبن و ھەر نەخۆشێک گومانی تووشبوون بە ئاوەڵەی مەیمونی لێدەکرێت، دەبێت جیا بکرێتەوە، لە سەرەتای قۆناغەکانی نەخۆشیەکە نمونەیەکی لێ وەربگیرێت بۆ پشکنینی تاقیگەیی.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی ئابی ٢٠٢٤ وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند" چوونەتە حاڵەتی ئامادەباشی بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییەکە کە لە چەند وڵاتێکدا دەستی بە بڵاوبوونەوە کردووە".

ئەوەشی پشتڕاستکردەوە کە تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی گومانلێکراو لە هەرێم تۆمار نەکراوە.


AM:08:29:20/08/2024