وەزارەتی تەندروستی عێراق رێنمایهکانی خۆپارێزی لە تووشبوون بە تای خوێنبەربوون بڵاوكردهوه و داواش لە هاوڵاتییان دەکات ڕێکارەکانی خۆپارێزی پەیڕەو بکەن بۆ کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکە.
سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" وەزارەتی تەندروستی جەخت لەسەر پابەندبوونی خۆی دەکاتەوە بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی بۆ کەمکردنەوەی تای خوێنبەربوون و گرنگی هۆشیاری کۆمەڵگا و هاوکاری لەگەڵ بەرپرسانی تەندروستی، داوا لە هاوڵاتیان دەکەین ڕێکارەکانی خۆپارێزی پەیڕەو بکەن بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی تای خوێنبەربوون، بەتایبەتی لە ڕۆژانی جەژندا".
ئەوەشی خستەڕوو، رێنمایهکانی خۆپارێزی بریتین لە سەرنەبڕینی ئاژەڵە قوربانییەکان لە دەرەوەی کوشتارگە فەرمییەکان، بەستنی دەستکێش و جلوبەرگی خۆپارێزی لەکاتی مامەڵەکردن لەگەڵ سهربڕین و فڕێدانی سەلامەتی پاشماوەی سەربڕینەکان، هەروەها ئاگاداركردنهوه هەر حاڵەتێکی گومانلێکراو بۆ نزیکترین دامەزراوەی تەندروستی.
جەختیشی لەوە کردەوە کە" پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان بەشدارە لە پاراستنی کۆمەڵگا لە نەخۆشییە باوەکان و سەلامەتی گشتی لە ڕۆژانی جەژندا بەرزدەکاتەوە".