وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایدەگەیەنێت" لە سەرەتای ئەمسآلدا ژمارەی حاڵەتەکانی تای خوێنبەربوون و گیان لەدەستدان زیادیکردووە".
سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند" لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ١٢٣ حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە کە ١٩ حاڵەتی گیان لەدەستدانیان تۆمارکردووە".
هەروەها وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئامادەیی وەزارەتەکەی بۆ دەستنیشانکردن و مامەڵەکردن لەگەڵ حاڵەتەکان دووپاتکردەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر سەدان حاڵەت دوای دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی پێشوەختە چاکبوونەتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، زۆربەی حاڵەتەکان لە نێو ئاژەڵ بەخێوکەران و بازرگانان و قەسابەکاندا تۆمار دەکرێن.
سەیف بەدر داوا لە دەسەڵاتە ئەمنییەکان دەکات کە ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ سنووردارکردنی زۆر لەوەڕاندنی بێ جیاوازی و بازرگانی نایاسایی ئاژەڵداری، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی ئەو مەترسییەی کە دروستی دەکەن بۆ گواستنەوەی نەخۆشییە گوازراوەکان، دیارترینیان تای خوێنبەربوون.