تەندروستی عێراق ئاماری توشبوون بە تای خوێنبەربوون بۆ ساڵی ٢٠٢٥ دەخاتەروو و دەڵێت" دوایین نوێکاری سەبارەت بە توشبوانی تای خوێنبەربون گیانلەدەستدانی دوو كهس و توشبوونی ١٦ حاڵەت تۆماركراوه".
ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماری توشبووان و گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربوون بڵاوکردەوە و ئاشکرای دەکات کە لە ساڵی ٢٠٢٥دا ، کۆی گشتی توشبوون بە ڤایرۆسەکە لە ساڵی ٢٣١ حاڵەت بووە کە لەنێویاندا ٣٠ حاڵەتی مردن.
تەندروستی عێراق دەشڵێت" "دوایین نوێکاری سەبارەت بە توشبوانی تای خوێنبەربون گیانلەدەستدانی دو كهس تۆماركراوه، یەکەمیان لە زیقار و دوەمیان لە واست بوه، جگە لە ١٦ حاڵەتی توشبوی دیكه".
وەزارەتەکە جەختی لەوەکردەوە له "پێویستی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی بە کڕینی گۆشت بە تایبەتی لە کوشتارگە و قەسابخانە مۆڵەتپێدراوەکان، هەروەها پێویستە قەسابەکان جلوبەرگی خۆپارێزی و دەستکێش و دەمامک ببهستن، سەردانی نزیکترین دامەزراوەی چاودێری تەندروستی بکەن ئەگەر نیشانەکانی دەرکەوت".
لە راگەیەنراوەکەشدا هاتووە" نیشانەکانی قۆناغی یەکەم بریتین لە بەرزبونەوەی پلەی گەرمی و هەستکردن بە ماندوێتی، قۆناغی دوەم کە مەترسیدارترە بریتییە لە دەستپێکردنی خوێنبەربون لە دەمارەکانی جەستە و ژێر پێستەوە، ئهوهش واتا لەوکاتەدا نەخۆشییەکە گەیشتوەتە قۆناغێکی پێشکەوتو".