بەرازیل.. مامەڵەکردن لەگەڵ سەگ وەک چارەسەری دەروونی بەکاردێت

مامەڵەکردن لەگەڵ سەگ وەک چارەسەرێکی کاریگەر بۆ نەخۆشییە دەروونییەکان بۆ کەمکردنەوەی گوشاری دەروونی، لە بەرازیل بەکاردێت و سەرۆکی پەیمانگەی برازیلیا بۆ یارمەتیی ئاژەڵی وتی ''ئەم تێکەڵاوبوونە لەگەڵ ئاژەڵاندا سوودی زۆری بۆ مرۆڤەکان هەیە. 
 
لە بەرازیل مامەڵەکردن لەگەڵ سەگ بۆ چارەسەری دەروونی بەکاردێت و ئامانج لێی کەمکردنەوەی گوشاری دەروونی و دڵەڕاوکێیە. 

لەمبارەوە مێلیسا لۆپێس، سەرۆکی پەیمانگەی برازیلیا بۆ یارمەتیی ئاژەڵی وتی ''ئەم تێکەڵاوبوونە لەگەڵ ئاژەڵاندا سوودی زۆری بۆ مرۆڤەکان هەیە، شانازبووم بەوەی کە ئەم ئەزموونەم لەسەر نەخۆشێک بینی کە ڵاڵ بوو، دوای هەندێک مامەڵەکردن لەگەڵ میلۆ، نەخۆشەکە هەستی بە ئاسوودەیی کرد و دەستیکرد بە گۆرانیگوتن''.
 
ئاشکراشی دەکات کە بەکارهێنانی چارەسەری لەم شێوەیە ئومێدێکە بۆ ئەو تووشبووانەی نەخۆشییە دەروونییەکان کە دەستیان بە دەرمان ناگات، کە نیوەی تووشبووان بەو شێوەیەن.
 
هەریەک لەم سەگانە بڕوانامەی راهێنانی دەروونییان هەیە، چونکە تایبەتمەندن بە چارەسەری دەروونی و سەگەکان یارمەتیدەرێکی کاریگەرن بۆ ئاڵوگۆڕیی سۆزی دەروونیی نێوان مرۆڤەکان.
 




PM:12:17:29/10/2025