دوای ئەوەی چەند کەسێک لە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕیکلام بۆ کرێمی جوانکاری دەموچاو دەکەن کە "نایاسایی بوون"، لە لایەن چاودێری بازرگانیەوە دەست بەسەر بەرهەمەکانیاندا دەگیرێت.
بەڕێوبەری چاودێری بازرگانی هەولێر، هۆگر عەلی، ٢ کانوونی دووەم ٢٠٢٥، بە میدیاکانی ڕاگەیاندوە "هەڵمەتی گەڕانمان بۆ ئەو شوێنانە دەستپێکردووە پێداویستیی جوانکاری دەفرۆشن و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن تیکتۆکچی و هونەرمەندانەوە رێکلامیان بۆ دەکرێت، لە ئەنجامی گەڕانەکانماندا بۆمان دەرکەوت بەشێکی زۆریان نایاسایین، ژمارەیان هەزار و ٥٠٠ جۆر کرێمی دەموچاو بوون و لە پشکنینی کوالێتی دەرەنەچوون"..
بە پێی زانیارییەکان لە لایەن بەڕێوبەرایەتی ناوبراوەوە نوسراو بۆ وەزارەتی رۆشنبیری کراوە، بۆ ئەوەی رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە بگیرێتە بەر کە هونەرمەندن و ڕیکلام بۆ ئەو جۆرە بەرهەمانە دەکەن.