د. كامەران رەسوڵ ژاژڵەیی، پزیشكی پسپۆڕی زانستی خۆراك دەڵێت" ترخێنە یەكێكە لە خواردنە ناسراوەكانی خوانی كوردەواری بە تام و چێژەكان بە تایبەت لە وەرزی زستان و كاتی سەرماوسۆڵە".
دەشڵێت" لە هەمان كاتدا كۆمەڵێك سوودی تەندروستی هەیە كە گرنگترینیان ئەمانەن :
١. بەهێزكردنی كۆئەندامی بەرگری لەش و خۆپاراستن لە هەڵامەت و پەتای وەرزییەكان.
٢. یارمەتی گەرم كردنەوەی جەستەو تەحەموول كردنی سەرما دەدات بێجگە لە پێدانی وزە بە لەش.
٣. بە كەڵكە بۆ دابەزاندنی كێش لە كاتی ڕێجیم و ڕێگریكردن لە قەڵەو بوونەوەو زۆری كێش، چونكە بڕێكی كەم كالۆری تێدایەو دەوڵەمەندە بە ماددە ڕیشاڵیەكان و ئاوو مرۆڤ هەست بە تێری دەكات.
٤. بەهێزكردنی یادەوەری و كاراكردنی خانەكانی مێشك و كۆئەندامی دەمار.
٥. كاراكردنی كردنی كۆئەندامی هەرس و ڕێگە گرتن لە قەبزی.
٦. خۆپاراستن لە كەمی ماددەی ئاسن و كەمخوێنی و چارەسەركردنی.
٧. یارمەتی خۆپاراستن لە نەخۆشیەكانی دڵ و تەسك بوونەوەی خوێنبەرەكان.
٨. خۆپاراستن لە هەندێك جۆری شێرپەنجە.
٩. ڕێگریكردن لە نەخۆشی نەرم بوونەوەی ئێسك و كەم كردنەوەی نیشانەكانی.