لە هەرێمی کوردستان ٣ هەزار ٦٠٠ تووشبوی تالاسیما هەیە


کۆمەڵەی تالاسیمانی کوردستان لە بارەی ژمارە توشبوانی تالاسیما و پێویستیان بە ڕێژەی خوێن مانگانە زانیاری بڵاوکردوەتەوە.

دوو شەممە، ١٦ شوبات ٢٠٢٦، سوڵتان سالار، بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی هەولێری کۆمەڵەی تالاسیمای کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند "لە هەرێمی کوردستان ژمارەی تووشبووانی تۆمارکراو ٣ هەزار و ٦٠٠ کەسە و  تەنها لە هەولێر تووشبوان مانگانە پێویستیان بە  هەزار و ١٩٦ بتڵی خوێنە".

کۆچەر کەریم، سەرۆکی لقی سلێمانیی کۆمەڵەی تالاسیمیای کوردستان، لە بارەی توشبوانی سلێمانیەوە وتویەتی  "پارێزگای سلێمانی رۆژانە پێویستی بە ٩٠ بوتڵ خوێن هەیە، بەڵام ماوەی ساڵێکە بانکی خوێنی سلێمانی گرفتی کەمیی پێداویستییەکانی وەک مەواد، کیسەی خوێن و دەرمانی هەیە".

نەخۆشی تالاسیما (Thalassemia) نەخۆشییەکی بۆماوەیی خوێنە کە تێیدا جەستە ناتوانێت بە بڕی پێویست هیمۆگڵۆبین بەرهەمبهێنێت، هیمۆگڵۆبین ئەو پڕۆتینەیە لەناو خڕۆکە سوورەکانی خوێندا کە ئۆکسجین بۆ هەموو بەشەکانی جەستە دەگوازێتەوە.




PM:03:36:16/02/2026