سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ژینگە
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
ئەستێرەکان
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
بۆچی دەبێت ژنی دووگیان كێوی بخوات
کیویی میوەیەکی بەتام و بە چێژە و پێکهاتووە لە بڕێکی زۆر لە ماددە ڕیشاڵیەکان و ڤیتامین سی و چەندین پێکهاتەی بەسوودی تر، کە دەتپارێزێت لە نەخۆشیەکانی ئەنفلۆنزا کۆکە بەتایبەتی خانمانی دووگیان.
بەشێوەیەکی گشتی میوەکان بەسوودن بە خواردنیان لەشت لە نەخۆشی دەپارێزیت، کیویش یەکێکە لە خۆراکە بەسوودەکان بۆ خانمانی دووگیان و پێویستە هەفتانە چەند جارێک بیخۆن.
1-کیوی بڕێکی زۆر کەم شەکری سروشتی تێدایە، ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی ئارەزووی خواردنی شیرینی لای خانمانی دووگیان دامرکێنێتەوە و کەمتر پەنا بۆ شیرینیە زیانبەخشەکان بەرن، دەبێتە هۆی دابەزاندنی شەکری خوێن و ڕاگرتنی بە یەکسانی، هەر بۆیە گرنگە هەفتانە دووجار کیوی بخۆیت.
2-کیوی بڕێکی زۆر ڤیتامین سی تێدایە، ئەمەش هۆکارێکە بۆ گەشەکردنی مێشک و سەری کۆرپەلە بەشێوەیەکی تەندروست، جگە لەوەی بڕێکی زۆر پێکهاتەی دژە ئۆکسانی تێدایە.
3-ڕیشاڵەکان پێکهاتەیەکی زۆر بەسوودن بۆ خانمانی دووگیان، چونکە خانمان لەو ئازارە سروشتیە دەپارێزێت کە لە ئەنجامی سەرماوە یان خواردنەوە لە سکیدا دروست دەبێت.
4-کەمی ڕێژەی کالۆری لە کیویدا، هۆکارێکە بۆ ئەوەی خانمانی دووگیان وەک ژەمێک بیخۆن بێ ترس بن لە زیادبوونی کێشیان.
پێویستە خانمانی دووگیان بە گشتی پشت بەو میوانە ببەستن کە ماددەی ڕیشاڵیان زۆر تێدایە، وەک سێو و مۆز و پرتەقاڵ، لەگەڵ ئەو میوانەی ڤیتامین سی زۆرە وەک شوتی.
PM:10:55:20/01/2020
تاقیکردنەوەکانی پۆلی شەشەمی ئامادەیی لە هەرێم دەستپێدەکات
شاخەوانانی کوردستان لە مەترسییەک ئاگادار دەکرێنەوە
سوپای ئیسرائیل هۆشداری بەپەلە ئاراستەی دانیشتوانی باشوری لوبنان دەکات
رۆژێک پشووی فەرمی راگەیەندرا
تاوە باران دەبارێت
نرخی دینار بەرانبەر بە دۆلار دادەبەزێت
ئەستێرەکان
دینە بەمشێوەیە یادی ٣٨ ساڵەی لەدایكبونی كردەوە
بانە ١٢٣٤ بڵاو دەکاتەوە
نوێترین دەرکەوتنی هونەرمەند لەیلا فەریقی
ماڵی هونەرمەند عەلی ئەحمەد سووتا
بۆکان هەورامی بەرهەمێکی نوێ بڵاو دەکاتەوە
Spee Media