شكستهێنان لە گەیشتن بە رێكەوتن لەسەر بەرهەمهێنانی پلاستیك

لە كۆبوونەوەیەكی نێودەوڵەتی كە مانگی رابوردوو لە شاری بوسان لە كۆریای باشوورسازدرا، گرووپێكی 85 وڵات شكستیان هێنا لە گەیشتن بەڕێكەوتنێك بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی پلاستیك.

ئەم كۆبوونەوەیە كەبە مەبەستی دانانییەكەمڕێككەوتننامەی جیهانی بوو بۆڕووبەڕووبوونەوەی پیسبوون بە پلاستیك، تووشی گرفت بوو. زیاتر لە 100 وڵات پشتگیریی دەقێكیان دەكرد كە بڕگەییاسایی بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی پلاستیك و لادانی بەكارهێنانی پلاستیكییەك جارەكی تێدا بوو.

بەڵام وڵاتانێك وەك عەرەبستانی سعودیە، ئێران و ڕووسیا بەرەنگاری ئەم كەمكردنەوەیە بوونەوە. نوێنەری عەرەبستانی سعودیە پێیوایە كە كێشەكە پیسبوونی پلاستیكە، نەك بەرهەمهێنانی خودی پلاستیك.

85 وڵات وەك بەریتانیا،یەكێتی ئەوروپا، ئیسپانیا، ئەڵمانیا، مەكسیك و یۆنان جەختیان كردووەتەوە لەسەر پێویستی بوونی بڕگەییاسایی بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی پلاستیك.

سەرۆكی ژینگەیڕواندا جەختی كردەوە كە دەبێتڕێككەوتننامەكە بڕگەی بەڵگەداری هەبێت بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی پلاستیك. هەروەهادەركەوت كە كۆمەڵێك پیشەكاری پلاستیك كاریگەرییان هەبووە لەم كۆبوونەوەیەدا.

لەگەڵ ئەوەی هیچكاتێك بۆ كۆبوونەوەی داهاتوو دیاری نەكراوە، بەڵام وادیارە وڵاتانی دژبەر هەوڵی دواخستنی دەدەن.
بەرهەمهێنانیبڕێكی گەورە لە پلاستیک

جیهان ساڵانە بڕێکی زۆر پلاستیک بەرهەم دەهێنێت. داتاکانی پۆلیگڵۆب ئاماژە بەوە دەکەن کە چین گەورەترین بەرهەمهێنەری پلاستیکە لە جیهاندا، بە توانای بەرهەمهێنانی 222.1 ملیۆن تۆن لەمساڵدا، لە کاتێکدا ئەمریکا کە لە پلەی دووەمدا هاتووە، كە بڕی 92.7 ملیۆن تۆن پلاستیکی بەرهەمهێناوە.

سەبارەت بە وڵاتانیڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، باکوری ئەفریقا و تورکیا، بە کۆی گشتی 83.1 ملیۆن تۆن پلاستیکیان بەرهەمهێناوەو بە پێیڕاپۆرتی "بلومبێرگ” لە پلەی سێیەمدان.

کێشەکە تەنها قەبارەی بەرهەمهێنان نییە، بەو پێیەی نزیکەی نیوەی ماددە پلاستیکییە نوێیەکان تەنهایەکجار بەکاردەهێنرێن و دواتر فڕێدەدرێن، لەکاتێکداڕیسایکلکردن لەسەر ئاستی جیهان لە 9.5%ی کۆی پلاستیک بەرهەمهێنراو تێناپەڕێت.

ئامادەكردنی: نامۆ مەجید



AM:10:23:11/12/2024