پارێزگاری دهۆک ژمارەیەک بریاری بۆ پاراستنی ژینگە دەرکرد، بەو پییە بریارە هەر لە ئەمڕۆوە پالاوگە نایاساییەکان و هەر کارگەیەک کە بووەتە هۆی پیسبوونی ژینگە دەدرێت
عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی دا رایگەیاند، ویڕای ئەوەی چەند بڕیارێکی بۆ پاراستنی ژینگەی دهۆک دەرکرد هۆشداریشیدا لەوەی چاوپۆشی لە هیچ کەس ناکەن و "دڵنیابن بەرژوەندیی گشتی دەپارێزین، نەک بەرژەوەندیی چەند کەسێک".
دەقی بڕیارەکانی پارێزگاری دهۆک:
١- هەموو ئەو شوێنانەی کاری پاڵاوتن دەکەن، لە ئەمڕۆوە هەموویان دادەخرێن. یەک پاڵاوگەی نایاسایی نابێت کار بکات
٢-هەر کارگەیەک ببێتە هۆی پیسکردنی ژینگە، دادەخرێت، جار هەرشتێک بەرهەم بهێنێت کێشەی خۆیەتی
٣- هەر شتێک ببێتە هۆی پیسکردنی ژینگە، بە تووندی رووبەڕووی دەبینەوە
٤- موەلیدەکان دەبێت بکرێنە فیلتەر و بێدەنگ بکرێن. ئەوەی نەیکات، رێکاری بەرامبەر دەگرینەبەر.
٥- کۆنترۆڵکردنی ئەو سووتەمەنییە دەکرێت کە لە دەرەوە هاوردە دەکرێت و دەبێت بەپێی کۆنترۆڵ بێت
٦- بە هیچ شێوەیەک رێگە نادرێت لەنێو سەنتەری شار ئاگر بکرێتەوە
٧- سزای خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەدەن کە ژینگە پیس دەکەن