پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" بەتۆمەتی پیسبوونی ژینگە و بڵاوبوونەوەی بۆنی ناخۆش کارگەیەکی سنووری عەربەت درایە دادگا".
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، مەفرەزەکانی (بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت) بە فەرمانی ئەفسەری بنکەکەیان و بە ئاگاداری بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتیان و بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەت، کارگەیەکی سنوورەکە کە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی بۆنی ناخۆش بوو، ڕێکاری یاسایی لە بەرانبەر گیرایەبەر.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە" کارگەکە بووبوە هۆی بێزارکردنی خەڵکی سنوورەکانی (قەزای هەڵەبجەی تازە) و (ناحیەکانی عەربەت و زەڕایەن) و دەوروبەریان".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراوە لە بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی و کێشەکە لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە، هاوکات بەدواداچوون بەردەوامە سەبارەت بەو کۆمپانیا و کارگانەی تر لە سنورەکەدا کە هۆکارن بۆ بڵاوبوونەوەی بۆنی ناخۆش و پیسبوونی ژینگە.