زانایان: شێوەی ناوکی ناوەوەی زەوی لە گۆڕاندایە

لە چەند مانگی ڕابردوودا زانیاری نوێ سەبارەت بە ناوەکی ناوەوەی زەوی سەریان هەڵداوە، ئێستا زانایان بەڵگەیان لەبەردەستە کە چینی ناوەوەی هەسارەکە شێوەی دەگۆڕێت.

ئەو زانایانەی کە تەنها چەند مانگێک پێش ئێستا پشتڕاستیانکردەوە کە ناوەکی ناوەوەی زەوی بەم دواییە خولانەوەی خۆی پێچەوانە کردەوە، زانیارییەکی نوێیان هەیە سەبارەت بە قوڵترین نهێنییەکانی هەسارەی زەوی، ئەوان گۆڕانکارییان لە شێوەی ناوەکی ناوەوەدا دەستنیشانکردووە. 

چینی ناوەوەی زەوی تۆپێکی گەرم و ڕەقی کانزایە کە بە ناوەکی دەرەوەی کانزای شل دەورە دراوە، بۆ دەیان ساڵ زانایانی هەسارەکان گومانیان لەوە دەکرد کە ناوەکی ناوەوەی ڕەق بە تێپەڕبوونی کات لەگەڵ خولانەوەیدا شێواوە، ئێستا توێژەران یەکەم بەڵگەیان دۆزیوەتەوە کە گۆڕانکاری لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا لە شێوەی ناوەکی ناوەوەدا ڕوویانداوە، نیشانەکانی شێواندنی ناوکەکە لە شەپۆلەکانی بوومەلەرزە دەرکەوتن کە ئەوەندە بەهێز بوون کە بگەنە ناوەندی زەوی.

تیمی توێژینەوەکە هەمان ئەو زانیاریانەی بوومەلەرزەیان بەکارهێنا بۆ لێکۆڵینەوەیەکی ساڵی ٢٠٢٤ بۆ چارەسەرکردنی مشتومڕێکی درێژخایەن لەسەر خولانەوەی ناوەکی ناوەوە، بۆیان دەرکەوت کە ناوەکی ناوەوە ڕۆژێک خێراتر لە خودی زەوی دەخولێتەوە، بەڵام لە دەوروبەری ساڵی ٢٠١٠ەوە، خولگەی ناوەکی ناوەوەی ڕەق خاو بووەوە، ئێستا بە دواوە دەسوڕێتەوە، بە بەراورد بە هەسارەکانی دیکە. 

جۆن ڤیداڵ نوسەر و ئەندامی سەرەکی توێژینەوەکە لە زانکۆی کالیفۆڕنیای باشور، بە سی ئێن ئێنی ڕاگەیاندووە" دەتوانین ئەو سیگناڵانە بەراورد بکەین کە دەیبینین کاتێک ناوەکی ناوەوە گەڕاوەتەوە بۆ هەمان شوێن وەک لە کاتێکی تردا و بزانین ئایا جیاوازی هەیە کە ناتوانرێت بە خولانەوەی ڕوون بکرێتەوە". 

دەشڵێت" بەپێی لێکۆڵینەوەی توێژەران گۆڕانکارییەکانی شێوە لە ناوەکیدا دەتوانێت ئاماژەیەک هەبێت سەبارەت بەو هێزانەی لە قوڵایی ناو زەویدا کە هێز دەدەن بە موگناتیسفێرەکەمان، ئەو هێڵە نەبینراوانەی وزەی موگناتیسی کە هەسارەکەمان لە کەشوهەوای خۆر و تیشکی کوشندە دەپارێزن". 

لای خۆشییەوە د. یۆشی میازاکی مامۆستای یاریدەدەر لە بەشی زانستی زەوی و هەسارەکان لە زانکۆی ڕوتگێرز لە ویلایەتی نیوجرسی، دەڵێت" توێژینەوەکانی پێشوو پێشتر باسیان لەوە کردووە کە چۆن خولانەوەی ناوەکی لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا گۆڕاوە، و ئەم توێژینەوەیە دیدگایەکی نوێیە، گۆڕانکارییەکانی ناخولانەوەی و ڕەهەندێکی دیکە بۆ باسەکە زیاد دەکات". 

توێژەران هیوادارن ئەم تێگەیشتنە هاوکاربێت بۆ ئەوەی لە داهاتوودا زانیاری زیاتر لەسەر کرۆکی زەوی کۆبکرێتەوە، کە پێشبینی دەکرێت لە چەند ساڵی داهاتوودا بەهۆی بەرزی ڕێژەی پەستان توشی "بەستوویی" ببێت.

بەپێی توێژینەوەیەکی ساڵی ٢٠١٣ لەلایەن زانکۆی ئەنگلیای خۆرهەڵات ئەنجامدراوە، پێشبینیدەکرێت هەتا ملیارێک و ٧٥٠ ملیۆن ساڵ بۆ ٣ ملیار و ٢٥٠ ملیۆن ساڵی تر ژیان لەسەر زەوی گونجاوبێت، ئەگەر شەڕی ئەتۆمی یان کارەساتی وەک بەربوونوەی بەردی ئاسمانی ڕوونەدات.



AM:11:30:19/02/2025