ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ئاگرێكى فراوان لە سنوری قەرەداغ كه‌وته‌وه و تائێستاش كۆنترۆڵنه‌كراوه.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئێوارەی ئەمڕۆ ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ ئاگرێکی گەورە له‌سه‌ر شاخى ده‌لوجه لە سنووری قەرەداغ کەوتەوە.
لە ئێستادا ئاگرەکە تەشەنەی سەندووە و گه‌یشتوه‌ته سنورى گونده‌كانى ئه‌ستێڵى خواروو، چه‌مى سمۆر، كۆشكى سه‌روو، ده‌لوجه، تازه‌دێ، كانى هه‌نار، قه‌ڵا قایمه‌ز.
هەر بەپێی زانیارییەکان، لە ئێستادا تیمەکانی به‌رگری شارستانى و هاوڵاتییانی گوندەکان سه‌رقاڵى كۆنترۆڵكردنی ئاگرەکەن کە به‌هۆى بەهێزی ڕه‌شه‌باوه تائێستا نەتوانراوە کۆنترۆڵبکرێت.