بەرگری شارستانی سۆران رایدەگەیەنێت" لە سنووری ناحییەی سرێشمە ئاگركەوتەوە".
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، ئەمڕۆ شەممە لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند" ئاگاداركراینەوە لە بوونی رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە ناحیەی سرێشمە و دوای ئاگاداركردنەوە تیمەێكی ئاگركوژێنەوەی بنكەی بەرگری شارستانی خەلیفان گەیشتنە شوێنی رووداوەكە توانیان ئاگرەكە بكوژێننەوە و رێگری لە زیادبوونی بكەن".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی راپۆرتی تیمەكان رووداوەكە هیچ زیانێكی گیانی و ماددی نەبووە.