نزیکەی سێ ڕۆژ دەبێت ئاگرە لە دارستانەکانی پێنجوێن کەوتۆتەوە لە کۆتایدا ئەم شەو ئاگرەکە کۆتڕۆڵکراوە.
بەپێی زانیارییەکانی سپی میدیا، ئەم شەو کاتژمێر ٧:٣٠ خولەک ئاگرەکەی پێنجوێن کۆنتڕۆڵکرا کە بەهۆیەوە هەزار و ٩٠٠ دۆنم دارستان سوتاوە زیانی بە پێنجی گوندی ناوچەکەش گەیاندوە.
هەروەها هەر بەهۆی ئاگرەکەوە سەیرانگای سێجاکان لە پێنجوێن سوتاوە، لەگەڵ ئەوەش دوو گەنجەی خۆبەخش کە یەکێکیان بە رێژەی لە ٧٤٪ ی سوتاوە، ئەوی دیان بەرێژەی ٥٤٪ سووتاوەو هەردووکیان لەبەر زۆری سووتاویەکەیان رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
هەر سەبارەت بە ئاگرەکە، بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی دارستان و ژینگهی پارێزگای سلێمانی دەڵێت'' له ئێستادا كهسێك بهتۆمهتی كهوتنهوهی ئاگرهكه دهستگیركراوه و لێكۆڵینهوه و بهدواداچوون بهردهوامه".