ڕوانگه‌ی سه‌وزی عێراق، هۆشداریدا لە خراپی بارودۆخی ژینگەی، دەڵێت'' بەشێکی زۆری زه‌وییه‌كانی عێراق به‌هۆی وشكه‌ساڵی و رویان له بیابانبوون كردوه.''
عومه‌ر عهبدولەتیف، ئه‌ندامی روانگه‌ی سه‌وزی عێراق لە دواین لێدوانی‌دا، ڕایگه‌یاند'' زه‌وییه زیانلێكه‌وتوه‌كانی وشكه‌ساڵی و بیابان و ناوچه به‌ردینه‌كان، ٦٠٪ كۆی ڕوبه‌ری زه‌وی عێراق پێكده‌هێنن و ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش له هه‌ڵكشاندایه.''
ڕێخراوەکە تایبەتە بە کاری ژینگەی و هۆشداریداوە لەوەی، ئه‌گه‌ری هه‌یه ڕێژەی بە بیابان بوون له ماوه‌ی ساڵی داهاتودا بگاته ٧٠٪ ئه‌گه‌ر ڕێوشوێنی به‌په‌له نه‌گیرێته‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كه.
ڕێکخراوەکە لە ماوەی ڕابردوش ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، پارێزگای زیقار لە ئەنجامی کەمیی ئاو و کەبوونەوەی ڕووەک، زۆرترین ڕێژەی بە بیابانبوون و ئاوارەبوونی دانیشتوانی هەیە.
ئەندامەکەی روانگەی سەوزیش دەڵێت'' بەردەوامی ئەم دیاردەی بە بیابانبوونە بەبێ دەستوەردانی بەپەلەی حکوومەت دەبێتە هۆی قەیرانێکی جددی مرۆیی و ژینگەیی. هەروا بەرزبوونەوەی کۆچی ناوخۆیی لە ناوچە گوندنشینەکانەوە بۆ شارەکان، فشار لەسەر خزمەتگوزاری و ژێرخانی ئابووری زیاد دەکات."
هەر سەبارەت بەم بابەتە، له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠٢٥دا، ناوه‌ندی ستراتیجی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند'' عێراق له ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی ڕابردودا نزیكه‌ی ٣٠٪ زه‌وییه كشتوكاڵییه به‌رهه‌مداره‌كانی له‌ده‌ستداوه به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا.'' ئه‌مه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی خۆراك و گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام دروستكردوه.