کەسێک بە تۆمەتی ئاگرکەوتنەوە لە گوندێک دەستگیردەکرێت

پۆلیسی دارستانی سلێمانی کەسێکی بە تۆمەتی ئاگرکەوتنەوە لە گوندێکی سنووری شارۆچکەی دوکان دەستگیرکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند" دوای ئەوەی ئاگرێک لە سنووری گوندی تۆپزاوای سەر بە شارۆچکەی دوکان کەوتەوە، دەستبەجێ مەفرەزەیەک لەکارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دوکان گەیشتنە شوێنی ئاگرەکە".

ڕوونیشیکردەوە کە لە ئەنجامدا توانیان بەهاوکاری پۆلیسی بەرگری و شارستانی دوکان و چەند هاووڵاتیەکی سنوری گوندی تۆپزاوا ئاگرەکە لە ماوەیەکی کەمدا بکوژێننەوە.

پۆلیسی دارستانی سلێمانی ڕاشیگەیاند" تۆمەتبارێک بە هۆکاری ئاگرەکە دەستگیرکرا کە سووتانی چەند دارێکی لێکەوتەوە".




PM:01:08:29/10/2025