بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی
دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا دەستگیرکردنی دوو کەسی بە
تۆمەتی بڕینەوەی دار راگەیاند. ئاماژە بەوەش دەکات تۆمەتبارێک بۆ چەند کیلۆ
هەنگوین دارێکی تەمەن ٣٠٠ ساڵەی بڕیوەتەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا
هاتووە "دوای وەرگرتنی هەواڵ و زانیاری لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا مەفرەزەکانی
بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی مێرگەپان سێ چالاکی جیاوازیان ئەنجامدا کە دەرچوون
بۆ سنورەکانی ( مێرگەپان و هەردوو گوندی کۆتەڵ و کانی خان) :
یەکەمیان/ لەسنوری مێرگەپان کەسێک بە تۆمەتی بڕینی داری سروشتی دەستگیرکراوە کە هەستاوە بەبڕینی(٩) داری سروشتی
لەجۆری بەڕوو تەمەنی دارەکان (٢٠ بۆ ٢٥) ساڵ دەبێت
دووەمیان/ لەسنوری
گوندی کۆتەڵ بووە ، بەهەمان شێوە کەسێکی لەسەر دەستگیرکراوە کەئەویش هەستاوە بەبڕینی
(٤٠) داری سروشتی لەجۆری بەڕوو تەمەنی دارەکان (٢٠ بۆ ٣٠) ساڵ دەبێت.
سێیەمیان/ لەسنوری
گوندی کانی خان بووە کە دارێکی بەتەمەن بووە لەجۆری بەڕوو مێش هەنگی تێدابووەو بۆ
بڕینی مێشەکان هەستاون بەبڕینی دارەکە کە تەمەنی دارەکە نزیکەی ( ٣٠٠ ) ساڵ دەبێت
لەجۆری بەڕوو بەڵام کەسی سەرپێچیکار نادیارە و بەدوداچوون بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی
سەرپێچیکار".
پۆلیسی دارستان
رایدەگەیەنێت کە "پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو بۆ هەرسێ چالاکیەکەو ڕادەستی بەڕێز
دادوەر کراوە بەمەبەستی ڕێکاری یاسایی".