نەستەلە بۆ جوڵەی بەتەمەنەكان

بەشێكی زۆری ئەو كەسانەی تەمەنیان ڕوو لە هەڵكشانە لە جوڵە و ڕۆشتنی ژیانی ڕۆژانەیاندا ڕوبەڕووی چەند كێشەیەك دەبنەوە، ئەمەش كاریگەری لەسەر ئەنجامدانی كارەكانی ژیانی ڕۆژانەیان دەبێت، بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێش نەستەلەی ڕەش چارەسەری ئەو كێشەیە دەكات.
توێژینەوەكە لە زانكۆی ڕۆمای ئیتاڵیا ئەنجامدراوە و ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئەنجامەكەی بڵاوكردۆتەوە.
بەپێی توێژینەوەكە ڕۆژانە خواردنی پارچەیەك نەستەلەی ڕەش، دەبێتە هۆی یارمەتیدانی جوڵەی ئەو كەسانەی تەمەنیان ڕوو لە هەڵكشانە، بە تایبەت بۆ ئەو كەسانە كە ئازاری قاچیان هەیە.
توێژینەوەكە لەسەر 20 كەسی ئەنجامدراوە كە بەردەوام كێشەی جوڵە و ئازاری قاچیان هەبووە و تەمەنیان لە نێوان 60 بۆ 78 ساڵیدا بووە و، ڕۆژانە نزیكەی 40 گرام نەستەلەی ڕەشیان دراوەتێ، ئەمەش كاریگەری ئەكتیڤی لەسەر بەشداربوانی توێژینەوەكە هەبووە.
سەرپەرشتیارانی توێژینەوەكە هۆكاری ئەم حاڵەتە دەگێڕنەوە بۆ بونی ماددەی پۆلیفینۆل لە پێكهاتەی نەستەلەی ڕەشدا، ئەم ماددەیە دەبێتە هۆی چالاكردنی سوڕی خوێن لە دەمارەكانی قاچدا.



PM:05:31:09/07/2014