بەهۆی ئەو گۆڕانكارییە كتوپڕەی بەسەر گەدەدا دێت لە نێوان ڕۆژانی جەژن و ڕۆژانی ڕەمەزاندا، ئەگەری ئەوەی هەیە هاوڵاتیان لە ڕۆژانی جەژندا تووشی كێشەی هەرسكردن بكات، بۆیە پسپۆڕانی بواری تەندروستی ئامۆژگاری هاوڵاتیان دەكەن كە بڕێكی خۆراكی كەم و سوك بخۆن بۆ ئەوەی توشی كێشەی هەرسكردن نەبنەوە.
پسپۆڕەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە واباشترە لە ڕۆژانی جەژندا شلەمەنی زۆر بخورێتەوە بە تایبەت ئاو, هەروەها لە بەیانی جەژندا خواردنی قورس و چەور نەخورێت ئەگەر شیرەمەنی و خۆراكە كەم چەورییەكانیش بخورێت باشترە.
بەڕای پسپۆڕەكان واباشترە خوانی نیوەڕوان فرە جۆربێت لەوانەش سەوزە بەرێژەیەكی زۆر، هەروەها گۆشتی سور و برنج و مریشك لە ژەمی نیوەروانی دا هەبێت بەڵام بە ڕێژەیەكی كەم بخورێت.
پسپۆران پێنوایە كە خواردنی جەژنان بە زەیتی زەیتوون دروستبكرێت باشترە، هەروەها چا و قاوە و شەربەت و خواردنەوە گازییەكان بە بڕی كەم بخورێتەوە.
هەروەها ئاماژەش بەوە دەكەن كە پێویستە لە نێوان ژەمەكانی نان خواردندا میوەكان بخورێت بۆ ئەوەی لەش بتوانێت بڕی پێویستی ڤیتامینەكان وەربگرێت.