ژمارەی قوربانیانی ئیبۆلا بۆ 961 كەس بەرزدەبێتەوە

سەرۆكی نێجیریا بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی ئیبۆلاوە باری نائاسایی ڕادەگەیەنێت و هەموو جۆرە كۆبونەوە و گۆدبونەوەیەكیش لە ڕێكخراو كۆمەڵ سیاسی و ئاینی و كۆمەڵایەتییەكان قەدەغە دەكات.
جۆنسان گۆدلاكی سەرۆكی نێجیریا ڕایدەگەیەنێت كە پێویستە سەرجەم هاوڵاتیانی وڵاتەكەی دووربكەونەوە لە بەشداری كردن هەر كۆڕ و كۆبونەوە و گۆدبونەوەیەك بۆ ئەوەی لە ئەگەری توشبوون بە ڤایرۆسی ئیبۆلا بەدووربن.
گۆدلاك وەزارەتی تەندروستی وڵاتەكەشی ڕاسپاردووە بە تەرخانكردنی بڕی 11 ملیۆن 600 هەزار دۆلا بۆ ڕوبەڕووبونەوەی ئەو ڤایرۆسی ئیبۆلا، ئەمەش دوای توشبونی چوار كەسی دیكە لەو وڵاتە و بەرزبونەوەی مردنی دووكەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە.
ڕاگەیاندنی باری نائاسایی لە نێجیریا لەكاتێكدا دێت كە پێشتر ڕێخراوی تەندروستی جیهانی باری نائاسایی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە كرد كە ڤایرۆسی ئیبۆلا، مەترسیدارترین ڤایرۆسە لە 40 ساڵی ڕابردوودا بڵاوبوبێتەوە، هەروەها لیبریاش جگە لەوەی باری نائاسایی ڕاگەیاند ئەو ناوچانەشی كە ڤایرۆسەكەی تێدا بڵاوە لە ناوچەكانی دیكەی وڵات دابڕی.
لەلایەكی دیكەوە ڕێخراوی تەندروستی جیهانی دواین ئامارەكانی توشبوون بە ڤایرۆسی ئیبۆلا بڵاودەكاتەوە و ئاماژە بەوە دەكات كە تا ئێستا لە خۆرئاوای ئەفریقا هەزار و 779 كەس توشی ڤایرسەكە بوون و لەو ژمارەیەش 961 كەسیان گیانیان لەدەستداوە.




PM:04:26:09/08/2014