ژمارەی قوربانیانی ئیبۆلا لە بەرزبونەوەدایە

ڤایرۆسی ئیبۆلا لە بڵاوبونەوە بەردەوامە و ڕێخراوی پزیشكانی بێ سنوریش ئاماژە بەوە دەكات كە خێرایی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە لە دەرەوەی تواناكانی ئەواندایە.
ڕێخراوی پزیشكانی بێ سنور لە بەیاننامەیەكدا ئاماژە بەوە دەكات زۆری قوربانیان و خێرای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی ئیبۆلا دەرخەری ئەو ڕاستییەیە كە ڤایرۆسەكە زۆر مەترسیدارە بەجۆرێك كە خێرای بڵاوبونەوەكەی لە تواناكانی ڕێخراوەكە زیاترە.
ڕێخراوەكە ئاماژە بەوەش دەكات كە دەستبەسەرداگرتنی ڤایرۆسی ئیبۆلا ڕەنگە پێویستی بە زیاتر لە شەش مانگ هەبێت، بۆیە پێویستە لەسەرجەم لایەنە نێودەوڵەتییەكان كە كاری زیاتر بكەن بۆ لەناوبردنی ڤایرۆسەكە.
لای خۆیەوە ڕێخراوی تەندروستی جیهانی ناسراو بە who لەسەر زاری تیمەكانی لە خۆرئاوای ئەفریقا بڵاویكردۆتەوە كە مەترسییەكانی ڤایرۆسەكە زۆر لە پێشبینییەكانی ڕێخراوەكەیان زیاترە.
 لە نوێترین ئاماریدایشدا who، ڕایدەگەیەنێت كە ژماری توشبووانی ئیبۆلا بۆ دوو هەزار و 127 كەس بەرزبۆتەوە و لەو ژماەرەیەش هەزار و 145 كەسیان گیانیان لەدەستداوە.
 




PM:03:33:16/08/2014