بۆ ئەو كەسانەی ئالودەی خواردنەوە كهولییەكانن

پێدەچێت دەسەڵاتدارانی ئینگلتەرا پرۆژەكەیان دەست پێ بكەن بۆ رێگری لەئالودەبوونی هاونیشتیمانییەكانیان بەخواردنەوە كحولییەكانەوە یاخود مەینۆشانەوە.
ئەو شێوازەش لەرێی حەبێكی تایبەتەوەیە كەبە(SELINCRO) و (NALMEFENE)ناسراوە و بڕیارە لەسەر 600 هەزار هاوڵاتی تاقی بكرێتەوە. 
ئەم حەبە نوێیە حەزی ئەو كەسە ناهێڵێت كەدەیەوێ مادە كحولییەكان بخواتەوەو لەرێی فەرمانێكەوە كەلەمێشكەوە دەردەچێ رێگری لێ دەكات . 
لەئێستادا ئەم حەبە لەسكۆتلەند بەكاردەهێنرێ و نرخەكەشی 3 پاوەنە، بەڵام لەئینگلتەرا بەنیازن لەكۆتایی مانگی تشرینی دووەمی داهاتوودا بڕیاری كۆتایی لەبارەیەوە بدەن. 






PM:01:37:13/10/2014