ئەمە نهێنی ئالودەبونە بەخواردنەوە كهولییەكان

دوای ئەنجامدانی چەند توێژینەوەیەك، چەند پسپۆڕێكی تەندروستی ئەمریكی نهێنی ئالودەبوون بە خواردنەوە كهولییەكان ئاشكرا دەكەن.
توێژەرەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە بەشێك لە خانە بچوكەكانی ترشە ناوەكی لەش، ڕۆڵی سەرەكی دەبینین لە ئالودەبون بە خواردنەوەی ماددە كهولییەكان، بەجۆرێك ئەو خانانەی ترشە ناوەكی ڕێژەی پرۆتینی بەرگری BDNF لە مێشكدا كەمدەكەنەوە، ئەمەش بە هۆكاری ئالودەبوون دادەنرێت.
پسپۆڕەكان چەند تاقیكردنەوەیەكیان لەسەر چەند مشكێكی تاقیگەی ئەنجامداوە بۆیان دەركەوتووە كە زۆر خواردنەوەی ماددە كهولییەكان لەماوەیەكی درێژدا، ڕێژەی پرۆتینی BDNF بەشێوەیەكی بەرچاو كەمدەبێتەوە لەبەرامبەردا خانە بچوكەكانی ترشە ناوەكی لەش ڕێژەیان زیاد دەكات، ئەمەش دەبێتە هۆی ئالودەبوون.
بەڕای توێژەرەكان كاتێك ڕێژەی پرۆتینی BDNF زۆر دەبێت، ئەوا ئەو كەسە بەهیچ جۆرێك كێشەی ئالودەبونی نابێت، واتە پرۆتینەكە دەبێتە هۆی پارێزگاری كردنی مرۆڤ لە ئالودەبون، بە تایبەت لای ئەو كەسانەی خواردنەوە كهولییەكان بەڕێژەیەكی زۆر ناخۆنەوە.





PM:03:02:02/11/2014