پێوانەی لێدانەكانی دڵ لە جەڵتە دەتپارێزێت

دامەزراوەی دڵی ئەڵمانی ئاماژە بەوە دەكات، پێوانەكردنی لێدانەكانی دڵ زۆر گرنگە بۆ زانینی بونی هەر كێشەیەك لەو لێدانانەدا، چونكە بە زانینی شێوازی لێدانەكە ئەگەری توشبوون بە چەندین كێشەی تەندروستی كەمدەبێتەوە.
دامەزاروەی دڵ داوا لەو كەسانە دەكات كە تەمەنیان سەر و 65 ساڵە و نەخۆشی بەرزی فشاری خوێنیان هەیە، بەشێوەیەكی ڕێكخراو و بەردەوام چاودێری لێدانەكانی دڵیان بكەن، بۆ ئەوەی لەكاتی بونی هەركێشەك لە لێدانەكاندا بە زووی هەستی پێبكرێت و سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكرێت، بەمەش ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ و مێشك و خانەكانی خوێن كەمدەبێتەوە.
سەبارەت بەشێوازی پێوانەكردنی لێدانەكانی دڵ ئەو دامەزراوەیە داوا لەو كەسانە دەكات كە سەرەتا بۆ ماوەی پێنج خولەك بەهێمنی دابنیشن، دواتر پەنجەی ناوەڕاست بخرێتە سەر شادەماری دەست كە لێدەكانی دڵ دەردەخات و لەسەرەتادا بۆ ماوەی 30 چركە چاودێری لێدانەكان بكرێت، دواتر بۆ ماوەی خولەكێك ئەو كارە دووبارە بكرێتەوە.
گەر لێدانەكانی دڵ لە نێوان 60 بۆ 90 لێداندا بوو، ئەوا هیچ كێشەیەك نییە، ئەو كەسە خاوەنی تەندروستییەكی باشە، بەڵام گەر ئەو كەسە هەست بكات لێدانەكانی دڵی خاوە یاخود لە 100 زیاترە، ئەوا پێویستە بەزوترین كات سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكات، بۆ ئەوەی چارەسەری پێویست وەربگرێت و لەئەگەری توشبون بە جەڵتە بەدووربێت، گەر لێدانەكانی دڵیش ڕون نەبێت، ئەوا پێویستە لەڕێی ئامێری تایبەتەوە ژمارەی لێدانەكان دیاری بكرێت.






PM:02:16:05/11/2014