جگەرەكێشەكان زیاتر دووچاری ئازاری پشت دەبن

زانایانی كۆلێژی فەینبێرگی پزیشكیی لە زانكۆی نۆرس وێستنی ئەمریكا، لە توێژینەوەیەكدا دەریانخستووە ئەوانەی جگەرەكێشن سێ ئەوەندەی ئەوانەی جگەرە ناكێشن بەدەست ئازاری پشتەوە دەناڵینن.
توێژەرەكان، لە ماوەی یەك ساڵدا بە پێنج قۆناغی جیاجیا لێكۆڵینەوەیان لەسەر وێنەی مێشكی 160 كەسی پێگەیشتوو كردووە، كە بە دەست ئازاری پشتەوە دەیانناڵاند.
توێژەرەكان داوایان لە بەشداربووانی تویژینەوەكە كردووە هەڵسەنگاندن بۆ چڕی ئازارەكانیان بكەن، لەو چوارچیوەیەشدا ڕاپرسییەكیان بە بەشداربووان كرد لەبارەی كێشان و نەكێشانی جگەرە و باری تەندروستییان.
 بۆ وەرگرتنی زانیاری سەبارەت بە مێشكی ئەو كەسانەی جگەرە دەكێشن، بۆ ئاڵودەبوون و هەوڵدان، بۆیان دەركەوت كە پەیوەندی نێوان ئەو دوو بەشە زۆر بەهێز و كاریگەرە.
هەروەها ئاماژە بەوەشكراوە كە ئەوانەی لەسەر خواستی خۆیان وازیان لە جگەرەكێشان هێناوە، بەهۆی چڕبوونەوەی ئەو پەیوەندییەوە، ئازاری دریژخایەن تیایاندا كەمیكردووە.





PM:02:30:10/11/2014