کۆمپانیایەکی نیووزیلەندی شەرابی بێ کهول بە ئاژەڵە ماڵییەکان دەفرۆشێت


پۆرنۆ نووار کە کۆمپانیایەکی نیوزیلەندییە رایدەگەیەنێت، ڕێگەیەکی نوێیان هەیە بۆ پشوودان ئەویش لە رێگای پێدانی شەرابی بێ کهولەوە.

لەو وڵاتە کۆمەڵێک خواردنەوە کە لەلایەن کۆمپانیای ماتلێس ئیستەیت لە ئۆکلاند دەفرۆشرێن، ناوەکانیان وەک: پاوێت، چەمپاوگین، پورنۆ نووار و، سۆڤینۆن بارک، تایبەتن بە خواردنەوە.

کۆمپانیاکە دەڵێت " ئەم شەرابانە بارودۆخی دەروونی سەگەکان باش دەکات. خواردنەوەکانی ئاژەڵە ماڵییەکان، کە ترێ یان کحولیان تێدا نییە، لە کاتی خواردنەوە لەگەڵ خاوەنەکانیان هاوڕێیەکی نایابن لە دانیشتنەکاندا و ئاهەنگ دەگێڕن".

جۆن ڕۆبەرتس، خاوەنی کۆمپانیاکە، دەڵێت " دەستی کردووە بە دروستکردنی شەرابی ئاژەڵە ماڵییەکان دوای بینینی بەرهەمی هاوشێوە، وەک بیرە بۆ سەگ، لە دەرەوەی وڵات".

ئەو دەڵێت " بۆ بارودۆخە پڕ لە سترێسەکان باشە".

ڕۆبەرتس بە ئاژانسی فرانس پرێسی وتووە" لەگەڵ سەگ و پشیلە گەورە بووە و بیری دێتەوە کە لە کاتی یارییە ئاگرینەکاندا دەترسان".

ڕۆبەرتس وتی: "هیچ بژاردەیەکی خۆراکی گشتگیر بۆ ئاژەڵە ماڵییەکان نەبوو جگە لە پێدانی دەرمان، پێمان وابوو دەتوانین زیاتر لەوە بکەین کە تەنها وەک شیرینییەکی بچووکی ئاژەڵە ماڵییەکان بێت."

شەرابەکە بە خێرایی لە نیووزیلەندا و ئوسترالیا ژمارەیەکی زۆر کڕیاری بەدەست هێناوە و کۆمپانیاکە هیوادارە فراوان بێت بۆ ئاسیا و ئەمریکای باکوور.

ئەو ئاماژە بە کلتووری شەرابخۆریی نیووزیلەندا دەکات وەک بەشێک لە سەرکەوتنەکانی ئەو وڵاتە.

ڕۆبەرتس وتی " بەرهەمەکە پێشتر فرۆشیاری پۆتانسێلی لە تایلەند و ژاپۆن هەیە و بەدوای فرۆشیاردا دەگەڕێت لە ئەمریکا و بەریتانیا".

لە داهاتوودا، ئەو هیوادارە بەرهەمەکە لە پێشانگاکانی ئاژەڵە ماڵییەکان و ڕەنگە لە کۆنفرانسەکانی شەرابیشدا بفرۆشێت.




PM:12:35:15/10/2025