ئێستا لە وڵاتی ئوسترالیا وەرزی هاوین دەستپێدەکات، بەو پێیە ئەو وڵاتە دەکەوێتە نیوە گۆی باشووری زەوی و وەرزەکانی پێچەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئەورپایە.
ژمارەیەک هاوڵاتی ئوسترالیا لە کەناری دەریا مەراسیمی جەژنی لە دایکبوون حەزرەتی مەسیح بەم هاوینە سازدەکەن، ئەوە لە کاتێکدایە کە لە نیوەگۆکەی تری گۆی زەوی لە وەرزێکی زستانی سەختدایە بەراورد بە ساڵانی رابردوو.
لە ئوسترالیا وەرزی هاوین لە کۆتایی مانگی ١٢ دەست پێدەکات تا کۆتایی مانگی دوو وەرزی هاوینە بەو پێیەی ئوسترالیا دەکەوێتە نیوەگۆی باشووری زەوی.
بەپێی پێشبینییەکان و کەشوهەوای ئەمڕۆ، جیاوازییەکی زۆر لە نێوان ناوچەکاندا ئێستا لە سیدنی پایتەخت کەشوهەوا گەرم و شێدارە، پلەی گەرما لە دەوروبەری ٢٥ بۆ ٣٠ پلەیە، بەڵام لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای شارەکە دەگاتە ٤٠ پلە.
لە وەرزی هاویندا، پلەکانی گەرما لە وڵاتە لەناوچە کەنارییەکان:بەزۆری لە نێوان ٢٥ بۆ ٣٥ پلە دەبن، بەڵام لە کاتی شەپۆلی گەرمادا دەگەنە سەروو ٤٠ پلەوە.
لە هەندێک ناوچەی بیابانی ئوسترالیە وەک (Oodnadatta) یان شارۆچکە دوورەدەستەکان، پلەی گەرما گەیشتووەتە ٥٠.٧ پلەی سیلیزی کە بەرزترین پلەی تۆمارکراوە لە مێژووی وڵاتەکەدا.
لە تایبەتمەندییەکانی هاوینی ئوسترالیا تیشکە خۆری سەروو بنەوشەیی (UV) لە ئوسترالیا زۆر بەهێزە، تەنانەت لە پلەی گەرمای کەمیشدا ئەگەری سووتانی پێست زۆرە.
بەهۆی بەرزی گەرما و وشکی، ئەم وەرزە وەرزی مەترسیداری ئاگرکەوتنەوەیە.
شێداری، لە باکووری وڵات (وەک داروین) هاوین وەرزی بارانبارین و شێی زۆرە، بە پێچەوانەی باشوور کە وشکە.
وێنەکان لە فرانس پرێس وەرگیراون