یەكێك لە گرفتە گەورەكانی جیهان لەم سەردەمەدا كە كەسانێكی زۆری گیرۆدە كردووە ئالودەبونە بە سێكس.
بەڕای پسپۆڕانی تەندروستی ئەم حاڵەتە زیاتر دەرونییە ئەو كەسانەی توشی ئالودەبوون دەبن بە سێكس مەرج نییە ئەو كارە بە كردار بكەن، بەڵكو زۆر جار خووە نهێنی و بیركردنەوەی بەردەوام بە سێكس و سەیركردنی فیلمە سێكسییەكان دەچێتە چوارچێوەی ئالودەوبنەوە.
بەڕای پسپۆڕەكان كەسی ئالوودەبوو پێویستی بە ئارامی زۆر هەیە، تا لەم گرفتە رزگاری بێت، ئاسایشە گەر سەردانی بنكەی تایبەت و پزیشكی دەروونی بكات، هەروەها دەبێت ئەو هۆشیارتر بێت و بەسەر كۆت و بەندەكانی وەك شەرم وعەیبەدا زاڵبێت، واهەست نەكات تاوان یان گوناهی ئەنجامداوە.
ئەمە جگە لەوەی باشترە خۆی بە چەند كارێكەوە سەرقاڵ بكات تا كەمترین كات بیر لە ئەنجامدانی سێكس بكاتەوە.