هۆكارەكانی دڵپیسی پیاوان

یەكێك لەو كێشانەی بەشێك لە پیاوان هەیانە و ژنان زۆر پێی بێزا دەبن دڵپیسییە كە چەند هۆكارێكی هەیە.
پسپۆڕانی دەرونی و كۆرمەڵایەتی ئاماژە بە چەند هۆكارێكی دەكەن كە دەبێتە هۆی زیادبونی دڵپیسی لای پیاوان، ئەوانیش بریتین لە:
1-ئەو خێزانەی پیاوی تێدا گەورە بوە: هەندێك پیاو كە لەناو خێزانێكدا گەورە دەبێت ئەو جۆرە بیركردنەوەیەی تێدا زاڵ دەبێت كە ئارەزوی سەركەوتنی هاوسەرەكەی نەكات چونكە پێی وایە سەركەوتنی هاوسەرەكەی لە نرخ و تواناكانی ئەو كەمدەكاتەوە.
2-هەندێك لە پیاوان بڕوایان بەخۆیان كەمدەبێتەوە كاتێك دەبینن هاوسەركەیان لە بواری كۆمەڵایەتی و ژیاندا سەركەوتو دەبن.
3-هەندێك لە پیاوان خۆیان كەسایەتیان بەو شێوەیەیە كە لەخۆ ڕازین و ئارەزوو دەكەن هەمیشە تواناكانی خۆیان زاڵ بكەن بەسەر تواناكانی هاوسەرەكەیدا و ئەگەر هاوسەرەكەی لەخۆی بەتواناتر بێت ئەوە دڵی لێ پیس دەكات.



PM:02:16:12/02/2015