نەستەلە گەر بەم شێوەیە بخورێت تەمەن درێژ دەكات

چەند پسپۆڕێكی خۆراكی ئەمریكی پاش ئەنجامدانی چەند توێژینەوەیەك بۆیان دەركەوتووە كە چەند خۆراكێك هەن كاریگەریان لەسەر باشبونی تەندروستی مرۆڤ هەیە و تەمەن درێژ دەكەن.
ئەو پسپۆڕانە باسیان لەوە كردووە كە نەستەلە، كاریگەریەكی زۆر باش لەسەر مرۆڤ دروست دەكات و دەبنە هۆی درێژبونی تەمەن.
هۆكاری ئەم كاریگەرییەی نەستەلە، دەگەڕێتەوە بۆ بونی چەندین ماددەی دژە هەوكردن لە نەستەلەدا.
توێژینەرەكان داوا لە هاوڵاتیان دەكات گرنگی بە خواردنی نەستەلە بدەن، بەڵام باشترە ئەو بڕە نەستەلەیەی دەخورێت دیاری كراوبێت، چونكە زۆر خواردنی نەستەلە زۆر جار زیانی بەدواوە دەبێت.



PM:02:04:28/03/2015