چەند پسپۆڕێكی ئوستورالی پاش ئەنجامدانی توێژینەوەیەك بۆیان دەركەوتووە ئەو ژنانەی لە كاتی دووگیانیدا بڕێكی زۆر لە خواردنە خێراكان دەخۆن، ئەگەری هەیە لە داهاتوودا منداڵەكانیان ئالودەی ئەو جۆرە خۆراكانە بن.
توێژینەوەكە لە زانكۆی ئەدیلایدی ئوستورالیا ئەنجامدراوە و باس لەوە دەكات، ئەو ژنانەی بڕێكی زۆر لە خواردنە خێراكان دەخۆن لە كاتی سكپڕیدا، ئەگەری زۆر منداڵەكانیان لە داهاتوودا ئالودەی ئەو جۆرە خواردنانە بن، ئەمەش مەترسی زۆری بۆ تەندروستی منداڵ دەبێت چونكە خواردنە خێراكان بڕێكی زۆر لە چەوری و خوێیەكان لە پێكهاتەكەیاندا هەیە، هەر ئەمەش وایكردووە ئەو خواردنانە بچنە خانەی خۆراكە ناتەندروستەكانەوە.
بەڕای پسپۆڕەكان ئەو خواردنانە ڕەنگە چەند كێشەیەك بۆ مێشكی منداڵەمەش دروست بكەن، بە تایبەت دوای گەشەكردن و چونە قۆناغی قوتابخانە.