سودی پیاسەكردن بزانە

توێژینەوەیەكی زانستی نوێ كە لە ئەڵمانیا ئەنجامدراوە، دەریخستوە وەرزشی ڕۆشتن و پیاسە كردن هاوكاری ئەو كەسانە دەكات كەكێشیان زۆرە بۆ كەمكردنەوەی حەزی ئەو خواردنانەی كەكالۆری زۆرە لە پێكهاتەكەیاندایە.
توێژینەوەكە لەلایەن چەند پسپۆڕێكی زانكۆی رۆری ئەڵمانییەوە ئەنجامدراوە و دەریخستووە رۆژانە ١٥ خولەك رۆشتن هۆكارە بۆ كەمكردنەوەی حەزی خواردنی خۆراكی چەور و پڕ شەكر لای كەسانی قەڵەو.
پسپۆڕەكان داوا لەو كەسانە دەكەن كەكێشیان زیادە ڕۆژانە بۆ ماوەی چەند خولەكێك لەپێ بڕۆن.
پێشتریش توێژینەوەیەكی دیكە ئاشكرای كردبوو، پیاسەكردن و وەرزشی ڕۆشتن ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەكرە كەمدەكاتەوە، ئەمە جگە لەوەی هۆكارێكە بۆ پاراستنی لەش لە نەخۆشییەكانی دڵ و شێرپەنجە و كەمكردنەوەی ئەگەری مردنی لەناكاو.




PM:02:27:14/04/2015