حكومەتی دانیمارك بەشێوەیەكی فەرمی هەڵمەتێكی بەرفراوانی ڕاگەیاندن بەرپا دەكات بەمەبەستی هاندانی هاوڵاتیان بۆ سێكسكردن.
مەبەستی ئەم هەڵمەتە هۆشیاركردنەوە هاوڵاتیان و هاندانیانە بۆ منداڵ خستنەوە بە مەبەستی ڕزگار كردنی وڵات لە پیری، دوای زیادبونێكی بەرچاوی ڕێژەی بەتەمەنەكان.
بەپێی ئامارێكی دەزگا فەرەمییەكانی دانیمارك سێكس كردن لەكاتی پشووەكاندا بەڕێژەی %46 زیاد دەكات؟، بەم پێیەش گەر ڕێژەی پشووەكان زیاد بن ئەوا ڕێژەی سێكس كردن و وەچە خستنەوە زیاد دەبێت.
حكومەت بڕیاریداوە گەر دوو هاوسەر پشووەكەیان بۆ خستنەوەی منداڵ تەرخان بكەن ئەوە داشكاندنێكی بەرچاویان بۆ دەكرێت بۆ گەشتەكانیان، گەر لە پشووەكەشدا منداڵێكیان بێت ئەوا حكومەت عەرەبانەیەك پێشكەش بە منداڵەكە دەكات لەگەڵ دایبی سێ ساڵ.