بەم ڕێگایە خۆت لە ئارەق و بۆنی ناخۆشی ژێر باڵ ڕزگار بكە

لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین و بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما زۆر كەس كێشە ئارەقكردنەوەیان هەیە كە بۆنێكی ناخۆشی هەیە و ئەو كەسە و دەوروبەرەكەشی بێزار دەكات، بە تایبەت ئارەقكردنەوەی ژێرباڵ.
بۆ رزگاربوون لەم كێشەیە زۆر كەسە پەنا دەبەنە بەر بەكارهێنانی بۆن بڕی تایبەت بە ژێرباڵ بڵام پسپۆڕەكان ئاشكرا دەكەن كە دەتوانرێت لەماڵیشەوە گیراوەیەك دروست بكرێت كە چارەسەری ئەو كێشەیە دەكات.
چۆنیەتی دروستكردنی برتییە لە تێكەڵكردنی ئاوی گوڵ و لیمۆ، پاشان بەجوانی تێكەڵی یەكتری بكرێت و دواتر لەنێو دەفرێك بیخەنە نێو بەفرگر تا سارد دەبێت.
باشترە ئەو گیراوەیە بەیانیان دوای خۆشۆردن بە پارچە لۆكەیەكی نەرم بدرێت لە ژێرباڵ بۆ ماوەیەك پێوەی بمێنێتەوە بەم شێوەیەش لە بۆنی ناخۆش ژێر باڵەكان بەرەو نەمان دەچن.



PM:02:18:28/05/2015