بەم سێ تێكەڵەیە پێست لەگەرمای هاوین بپارێزە

گەرمای هاوین كاریگەرییەكی زۆری لەسەر پێست دەبێت و ئەگەری توشبوون یە چەند كێشەیەكی تەندروستی زیاد دەكات، بەڕای پسپۆڕەكانیش چەند گیراوەیەكی سروشتی هەن كە دەتوانن پێست لەگەرمای هاوین بپارێزن.
1-ماسكی قوڕی سەوز: سودێكی زۆری بۆ پێست هەیە و پێكهاتوە لەكەوچكێكی بچوك شیری وشك، لەگەڵ دوو كەوچك قوڕِی سەوز و بڕێك ئاو، باشترە ئەم گیراوەیە ڕۆژانە 15 خولەك بدرێت لەپێست و دواتر بەئاو دەشۆرێت. 
2- ماسكی ئەفۆگادۆ و ئاوی لیمۆ: پێكهاتووە لەكەمێك ئاوی لیمۆ كە لەگەڵ كەوچكێك ئەڤۆگادۆ تێكەڵ دەكرێت تا بەشێوەی هەویرێكی لێ دێت، پاشان دەدرێت لەپێستت بۆ ماوەی 15 بۆ 20 خولەك پێوەی دەمێنێتەوە، دواتر بە ئاو دەشۆرێت.
3- ماسكی ئەلۆڤێرا و سپێنەی هێلكە: ئەمەش بریتییە لە تێكەڵ كردنی سپێنەی هێلكە و ئەلۆڤێراوە كە ڕووەكێكی بیابانییە و دەبێت بۆ ماوەی 10 خولەك بدرێت لەپێست و پاشان دەم وچاو بەئاو بشۆرێت.



PM:01:43:07/06/2015