خواردنی ئەم خۆراكانە لە پارشێو مەترسیدارە

پسپۆڕانی تەندروستی پارشێوان بە كاتێكی زۆر هەستیار ناو دەبەن و هۆشداری دەدەنە رۆژووانان لە كاتی ژەمی پارشێو، زیاتر ئاگاداری باری تەندروستیان بن و لە خواردنی چەند خۆراكێك بەدووربن.

بەرای پسپۆڕەكان باشترە لە ژەمی پارشێودا ئەم خۆراكانە نەخورێت

1- خواردنە خێراكان.
2-  نەخواردنی ئەو خۆراكانەی بەهاراتیان زۆر تێدایە، چونكە دەبێتە هۆی دروستبوونی هەسـتی تینوویەتی.
3-  دووركەوتنەوە لە خواردنی سەروپێ  و خواردنە چەورە كوردەوارییەكان، چونكە زۆر درەنگ هەرس دەكرێن و مرۆڤ تینو دەكات.
4- باشترین خۆراك بۆ پارشێوان بریتییە لە برنج، مەكەرۆنی، گۆشتی سپی، زەڵاتە و سەوزە و شیرەمەنییەكان و هێلكە.




PM:05:03:22/06/2015